بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی بانكی ڕافیدەین بڕی زۆرترین رێژەی دیاریكراوی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دانا.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: دەروازەی بانكەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا زۆرترین بڕی (7)7 هەزار دۆلار بە گەشتیار دەفرۆشێت و بۆ عومەرەكارانیش (3) هەزار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشكرد : فرۆشتنەكە بەپێی نرخی دیاریكراوی بانكی ناوەندی عێراق 1320ە.