نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان سەقامگیری بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 24-02-2023, 11:14
  • +A -A

    بەغداد-INA 

    نرخی دۆلار شایەتی سەقامگیری بوو لە بازاڕە ناوخۆییەكان .
    ئەمڕۆ هەینی نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 150 هەزار دینار تۆماركرا، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلار تۆماركرا.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوە و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەفرۆشرێت لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.