بەغداد _INA
ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت كارەكانی 31ەمین دانیشتنی نائاسایی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە محەمەد سدیق بە نوێنەرایەتی سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی كارەكانی (31) دانیشتنی خولی نائاسایی پەرلەمانی عەرەبی كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە دانیشتنەكەدا ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی یەكێتی و ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2022 و پرۆژەی خشتەی كارنامەی 34ەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لەخۆدەگرێت كە سبەی شەممە لەبەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت