بەغداد - INA
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق ئالینا رۆمانوسكی جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ئەنجامە خوازراوەكانی سەردانەكەی وەفدی عێراق بۆ واشنتۆن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حسێن پێشواز لە رۆمانوسكی كرد و لەمیانەی دیدارەكەدا باس لەئەنجامەكانی سەردانەكەی وەزیر بۆ واشنتۆن و چۆنیەتی بەدواداچوونی دەرهاویشتەكانی دەرچوونی ئەنجامی سەردانەكە كراو هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبەش كردەوە بۆ بەدواداچوونی ئەنجامەئەنجامە خوازراوەكانی سەردانەكە.
سەحاف ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە هەردوولا باسیان لە پرسی وەستاندنی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا كرد بەتایبەتی دوای سەردانەكەی ڕۆژی چوارشەممەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا.
ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكە پێشنیازە بڕیارەكەی بەڕازیل كە پێشكەشی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە لەسەر شەڕی روسیا و ئۆكرانیا، تاوتوێ كرد.