بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەزامەندی دەدات لەسەر جێبەجێكردنی 150پرۆژەی خزمەتكوزاری و بواری پێشخستن لەبەغدایی پایتەخت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی سكرتاریەتی بەغداد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندی دەدات لەسەر جێبەجێكردنی 150 پرۆژەی خزمەتكوزاری و بواری پێشخستن لەبەغدایی پایتەخت.