عەوادی: ئەو كێڵگانەی لەخولی پێنجەمی مۆڵەتدان وەبەرهێنانیان تێداكراوە دەكەونە سنووری عێراقەوە

سیاسی
  • 23-02-2023, 20:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی ئەمرۆ پێنجشەممە، دووپاتیكردەوە: كە هیچ ناكۆكییەك نییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر كێڵگە سنوورییەكان كە لە خولی پێنجەمی مۆڵەتدا وەبەرهێنانیان بۆ كراوە و تێیدا تێبینی دەكرێت كە هەموویان دەكەونە سنووری عێراقەوە.
    عەوادی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆكردووە، رایگەیاند: هەموو كێڵگەكانی سنوور كە لە خولی پێنجەمی مۆڵەتدا سەرمایەگوزارییان تێدا كراوە دەكەونە سنووری عێراق و هیچ ناكۆكی و كێشەیەك لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە.
    ئەوەشی وت: كێڵگەكان وەبەرهێنان لەنەوت و هەروەها ئەو غازە هاوبەشەی تێدا دەسوتێت دەكەن و كۆگای ئەو كێڵگانەش لەناو خاكی عێراقدایە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق ساڵانە بە بڕی 5 ملیار دۆلار غاز دەكڕێت و ئەو غازە هاوبەشەش لە نێوان 8 بۆ 10 ملیار دۆلاردا دەسووتا و بۆیە بڕیارەكە لە سەرۆك وەزیرانەوە بوێرانە بوو بۆ دەرهێنانی غازی پەیوەندیدار و دابینكردنی پارە بۆ عێراق و پڕكردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەكان.