مەندەلاوی داوا لەكۆمپانیا ژاپۆنییەكان دەكات وەبەرهێنان لەعێراق فراوان بكەن

ناوخۆ
  • 23-02-2023, 20:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ پێنجشەممە، داوای لەكۆمپانیا ژاپۆنییەكان كرد وەبەرهێنانەكانیان لەعێراق فراوان بكەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ مەندەلاوی لەنوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لەعێراق (فوتوشی ماتسوموتو) و تاوتوێی چەند دۆسیەكی بەرژەوەندیی هاوبەشیان كرد.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرا، و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لەسەر ئاستی پەرلەمان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و سەردانەكان.
    هاوكات مەندەلاوی داوای لەكۆمپانیا ژاپۆنییەكان كرد وەبەرهێنانەكانیان لەعیراق فراوانتر بكەن بەتایبەتی لەبواری نەوت و وزەو خزمەتگوزاری ژێرخانی ئابووری و گواستنەوە و كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاری بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.