قوباد تاڵەبانی: بژاردەی یەكەم و كۆتاییمان لەگەڵ بەغداد رێككەوتنێكی گشتیگیر و درێژخایەنە

سیاسی
  • 23-02-2023, 20:00
  • +A -A

    هەولێر - INA
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كلاوس شتڕایشەر كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كلاوس شتڕایشەر كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.
    ئاشاكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ پێنج شەمە 23ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم كرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە؛ پێویستە ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێز بێت لەئاست ئاڵنگارییەكان.
    هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرا و تیایدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ بژاردەی یەكەم و كۆتاییمان رێككەوتنێكی گشتیگیر و درێژخایەنە و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و كوردستاندایە.
    پرۆسەی ریفۆرم و بە تایبەت چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو، قوباد تاڵەبانی وێڕای باسكردنی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی چاكسازی، رایگەیاند؛ نابێت رێگە بدرێت ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەرییان لەسەر هەنگاوەكانی چاكسازی ببێت.
    هەر لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە؛ پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و زیاتر دوانەكەوێت، لەگەڵ ئەوەش گرنگە پێشتر گرفت و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە هەڵبژاردن بەرز ببێتەوە.