عامری و عەبدوڵاهیان تەئكید لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری نێوان عێراق و ئێران دەكەنەوە

سیاسی
  • 23-02-2023, 19:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیان لە سەر پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری نێوان عێراق و ئێران لەبواری جیاجیای نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عامری لەنوسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و وەفدی یاوەری، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
    لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراروە: كە لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێكرا و گفتوگۆكرا لەبارەی پەرەسەندنە جۆراوجۆرەكان لە عێراق و ناوچەكە.
    بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا ئاماژەیان بە قووڵی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوبەشییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە و جەختیان لەسەر پێویستی زیاتركردنی ئاستی هاوكاری لە بواری جیاجیادا كردووە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی ئەو چاكسازیانەی كرد كە حكومەتی عێراق ئەنجامی داوە و ئەو سەركەوتنانەی كە لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە ڕابردووشدا بەدەستی هێناوە.