دەستبەسەراگرتنی (8) كۆنتێنەر كە ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست

ئەمنی
  • 23-02-2023, 19:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەراگرتنی (8) كۆنتێنەری ڕاگەیاند كەماوە یاساییان لەبەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لەپارێزگای بەسرە تێپەڕاندووە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ستافی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە بەسرە لەڕێگەی سەرچاوەكانی خۆیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی گومرگ و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە، توانیان دەستبەسەر (8) كۆنتێنەر بگرن كە پێكهاتبوو لە ( ئامێرەكانی ساردكەرەوەی ماڵ و قوفڵی كیلۆن و پانێڵی شووشەی جۆراوجۆر) كە هەموویان ماوەی یاساییان تێپەڕیوە كە ڕێگەپێدراوە لە بەندەرەكە بمێنێتەوە، بێ ئەوەی بگەڕێنەو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لیژنەیەك لە لایەنەكانی كار پێكهێنراوە و راپۆرتێكی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتیی رێكخرا و ئەو ماددانەش بۆ بنكەی پۆلیسی ئوم قەسری ناوەراست گوازرانەوە.