بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی زانایانی ئایینی و شێخەكان لەبواری ئاشتی كۆمەڵایەتیدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنچشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە زانا شێخ عەبدولرەزاق سەعدی سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عێراق لەباشوور و شێخ خالد ئەلمەلا كرد.
لەدیدارێكدا تەواوی رەوشی كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی پتەوكردنی بنەماكانی سەقامگیری و بەردەوامبوونی باسكران.
هەروەها سودانی جەختیكردەوە لەگرنگی بەرزكردنەوەی دەنگی یەكبوون و لێبوردەیی و قبۆڵكردنی جیاوازیەكان، و گرنگی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی زانایانی ئایینی و شێخەكان لەبواری ئاشتی كۆمەڵایەتیدا، هاوكات سەرۆك وەزیران پشتگیری حكومەتی بۆ هەر دەستپشخەری و پرۆژەیەك دووپاتكردەوە كەببێتە هۆكار بۆ بەرپاكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان بۆ هەموو چین وپێكهاتەكانی گەلی عێراق.