مەندەلاوی و عەسومی رێككەوتن لەسەر پتەوكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە پەرلەمانییەكان

سیاسی
  • 23-02-2023, 16:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل بن عەبدولرەحمان عەسومی ئەمرۆ پێنجشەممە، ڕێككەوتن لەسەر پتەوكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە پەرلەمانییەكانی نێوان وڵاتانی بەشداربووی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كە لە بەغداد میوانداری دەكرێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیكرد لە عادل بن عەبدولرەحمان عەسومی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی.
    مەندەلاوی بەخێرهاتنی عەسومی كرد كە بەشداری لەكارەكانی سی و چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لەبەغدا دەكات، ئاماژەی بەوەشدا: ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە دەرفەتی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی عەرەب رەخسێندراوە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە پەرلەمانییەكانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە عەرەبییەكان.