بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پابەندبوونی عێراقی بە سیاسەتێكی هاوسەنگ بەرامبەر بە قەیرانە جیهانی و ناوچەییەكان دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی باوەڕپێكراو لە عێراق كرد، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەش، بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان ".
ئاماژەی بەوەشكرد، " سودانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، مارتن یەیگەر، هەروەها باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا، پێدرۆ مارتینێز كردووە، هەروەها پێشوازییان لە باڵیۆزی وڵاتی ڤاتیكان، مێتا لێسكۆڤار كردووە ، لە كۆبونەوەی نێوانیاندا سەرۆكوەزیران دووپاتیكردەوە كە لە پەرۆشی حكومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێستا، و پەرەپێدانیان بەرەو هەموو شتێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق و گەلانی دۆست دەكات".
سودانی ئاماژەی بە "كراوەیی عێراق بەڕووی هاوبەشی بنیاتنەر و گەشەپێدان، كە هاریكاری لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانی و ناوچەییەكان لەبەرچاو دەگرێت، و ئەوەی پەیوەستە بە بوژاندنەوەی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی"، جەختیكردەوە "پابەندبوونی عێراق". بۆ سیاسەتێكی هاوسەنگ لە بەرامبەر قەیرانە جیهانی و ناوچەییەكان، و ئەنجامدانی ڕۆڵی كاریگەرەكەی لە چوارچێوەی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری، و بەهێزكردنی تواناكانی گەلانی برا و دۆست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و كۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەكان.