بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و مستەفا عەتی حەسەن بەرپرسی دەستەی پیشەسازیی سەربازی، ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی دەستەی پیشەسازی سەربازی، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، "مستەفا عەتی حەسەن، سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازی لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كۆبووەنەوە و تاوتوێ لەسەر كۆمەڵێك پرسی بەرژەوەندی هاوبەش كرد، كە لە پێش هەموویانەوە دابینكردنی چەك و ئامێرە بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ ".
سەرۆكی دەستەی پیشەسازی سەربازی دووپاتی كردەوە، "كارایی بەرهەمەكانی كۆمپانیاكانی پیشەسازی سەربازی، وەك چەكی سوك و مامناوەند و قورس و ئامێرەكانیان، كە تاقیكردنەوەی جۆراوجۆریان بەسەر بردووە كە كارایی و كاریگەریی مەیدانییان سەلماندووە، لەجگە لەوەی بەپێی تایبەتمەندی و ستانداردی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان بەرهەم دەهێنرێت.".
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی و هاندانی خۆی بۆ بەرهەمەكانی دەربڕی لەڕێگەی تەیاركردنی هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بە چەك و مادەی بەرهەمهێنراو لەلایەن دەسەڵاتی پیشەسازی سەربازی بۆ بەكارهێنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی جۆراوجۆری ئەمنی وتەحەدای تیرۆریستی، بە پلەی یەكەم پاشماوەی چەتەكانی داعشی تیرۆرست و باندە تاوانكارییە ڕێكخراوەكان.