بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دوابخات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخستووە".