بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی لە حەزەڕ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "هێزێكی ئەمنی هاوبەش لە سوپا و لیوای 44 لە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە شاری حەزەڕ ئەنجامدا بۆ هەڵكوتانە سەر حەشارگە و تونێلەكانی سەربازگەكان پاشماوەی داعشی تیرۆریستی".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستەبەركردنی ناوچەیەكی فراوانی بیابانەكە، و دۆزینەوەی چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی و حەشارگایەكی تیرۆرستانی داعش .