بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، هەوڵەكانی حكومەتیان لە بواری چاكسازی و گەشەپێدان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت ، لە راگەیندراوێكیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، كە "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشوو كۆبووەتەوە، و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە بارودۆخی گشتی كرد لەسەر هەوڵەكانی حكومەت لە بواری چاكسازی و گەشەپێدان." .
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێداچوونەوە بە هەنگاوەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئامانجە بنچینەییانەی لە بەرنامەی وەزارییەكەیدا پەسەندكراون، هەموو ئەمانە ئامانجیان گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە و بەرزكردنەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئاسایشی كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا".