شەوابكی: ١٨ وڵات بەشداری كارەكانی كۆنفرانسی یەكێتی نێوان پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا دەكەن

سیاسی
  • 23-02-2023, 14:14
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سكرتێری گشتیی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی، فایز شاوابكە، ڕایگەیاند: ١٨ وڵات بەشداری لە كارەكانی ٣٤ەمین كۆنفرانسی یەكێتی نێوان پەرلەمانی عەرەبی دەكەن كە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوە بچێت.
    شەوابكێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "عێراق میوانداری 34ەمین كۆنفرانسی یەكێتی  پەرلەمانەكانی عەرەبی دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، "18 وڵات بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن كە 14 سەرۆكی پەرلەمان و 4 نوێنەری سەرۆكی پەرلەمان لەخۆدەگرێت". 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی یەكێتی، كە ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی لە ٧ی ١ لە قاهیرە درا كە پەسەندی بانگهێشتكردنی كۆبوونەوەی نائاسایی دەستەی كارگێڕی لە عێراق كرد”.
    دووپاتیشی كردەوە كە "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی پەرەپێدانی كارەكانی فیدراسیۆن و ئەو سەختی و گرفتانەی بەردەمی بووە، بەتایبەتی دارایی و بارەگا هەمیشەییەكەی"، ڕوونیشیكردەوە "كۆبوونەوەكە زۆرینەی ئەندامان ئامادەی بوون".
    لە درێژەی قسەكانیدا، "سبەی كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك لەسەر كۆبوونەوەكانمان ئامادە بكەین و بیخەینە بەردەم ئەندامان بۆ دەربڕینی بیروڕا".