ئەمینداریەتی گشتی: حكومەت جدییە لە كۆتایی هێنان بە دۆسێی ئەوە قوتابخانانەی كە بە قوڕ درۆستكراون و دوو دەوامی

ناوخۆ
  • 23-02-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە حكومەت جدییە لە كۆتاییهێنان بە دۆسێی ئەوە قوتابخانانەی كە بە قوڕ درۆستكراون لە گەڵ ئەوە قوتابخانانەی كە دوو سێ دەوامی تێیدا دەكرێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە قۆناغەكانی تەواوكردنی پێشكەوتووی پڕۆژەی بینای قوتابخانەكانی لە چوارچێوەی رێكەوتن لەگەڵ وڵاتی چینییەكاندا ،لە ئێستا هەوڵێكی لایەن وەزارەتی پەروەردە هەیە بۆ كۆتایی هێنان بەم دۆسێی پڕۆژەی ژمارە (١).
    حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لە بەرنامەی وەزاری، لە نێو ئەولەویەتەكانی خۆیدا گرنگیدان بە كەرتی پەروەردەیی زۆرترین ژمارەی پڕۆژەی پەروەردەیی كە پاڵپشتی ژێرخانی وەزارەتی پەروەردە دەكەن لەبەر ڕۆشنایی بوونی كەمیی ژمارەیەكی بەرچاو لە بینای قوتابخانەكان لە بەغدا و پارێزگاكان بە گشتی.
    وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی وتیشی، "پلانی حكومەت ئەوەیە كە زیاتر گرنگی بە كەرتی پەروەردە بدات و نەهێشتنی قوتابخانانەی كە بە قوڕ درۆستكراون لە گەڵ ئەوە قوتابخانانەی كە دوو سێ دەوامی تێیدا دەكرێت ".

    وە سەبارەت بە پرۆژەی بینای قوتابخانەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چینیدا، مەجید ئاماژەی بەوەدا كە "بەدواداچوونێكی بەهێز لەلایەن بەشی پڕۆژە نیشتمانییەكان و بینای قوتابخانەكانەوە لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، بەو پێیەی پڕۆژەكە گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان". لە قۆناغی یەكەمی (1000) قوتابخانەیەك لە كۆی گشتی (8000) قوتابخانە.

    ڕوونیشیكردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 400 بینا تەواو كراون بە پێكهاتەی دەرەكی و هەنگاوێك بەرەو تەواوكردنی ناوەوە، جەختیشیكردەوە كە پرۆسەی بەدواداچوون بەردەوامە.


    حەیدەر مەجید دووپاتی كردەوە، "سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی ڕادەستكردنی نزیكەی (105) قوتابخانەی لە پارێزگاكانی بەغدا و بەسرە كردووە، كاركردن لە باقی پارێزگاكان بەردەوامە".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمینداریەتی گشتی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 205 قوتابخانەی ڕادەستكرد لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئێستاش كارەكان بەردەوامن"، جەختیشیكردەوە "حكومەت جدییە لە كۆتاییهێنان بە دیاردەی قوتابخانانەی كە بە قوڕ درۆستكراون لە گەڵ ئەوە قوتابخانانەی كە دوو سێ دەوامی تێیدا دەكرێت لە هەموو پارێزگاكان."