دەستگیركردنی پێنج تیرۆریست كە بەشدارییان لە كوشتن و دەربەدەركردنی هاووڵاتیان لە پارێزگای سەلاحەدین كردووە

ئەمنی
  • 23-02-2023, 13:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی ڕاگەیاند كە بەشدارییان لە كوشتن و دەربەدەركردنی و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیان لە پارێزگای سەڵاحەدین كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "بە ئۆپەراسیۆنی دەگمەنی پێشوەختە، دەزگای هەواڵگری توانی پێنج تیرۆریستی داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی (٤/تیرۆر) دەستگیر بكات كە دەستیان هەبوو لەگەڵ باندە تیرۆریستییەكانی داعش، لە بەناو دیوان جوند، دیوان حسبە، و دیوان زەكات لە پارێزگای سەڵاحەدین.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو تیرۆریستانە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان ئەنجامداوە، لەوانە كوشتن و دەربەدەركردنی هاووڵاتیان، زیندانیكردن و ئەشكەنجەدانیان، دەستبەسەرداگرتنی خانووی نیشتەجێبوون و دزینی كەلوپەلەكانیان، هاوكات یەكێكیان بەشداربووە لە دانانی بازگەی ساختە.