قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە

سیاسی
  • 23-02-2023, 13:15
  • +A -A

    هەولێر _INA
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازییەکان لە دامەزراوەکاندا کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 23ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باسی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کرا کە ماوەی زیاتر لەهەشت ساڵە کاری لەسەر دەکرێت. 
    لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی کرد بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی تۆماری بایۆمەتری و پڕۆژەکانی خزمەت و شەفافییەت لە داهات و بە ئەلکترۆنی کردنی تۆماری کۆمپانیا و کەمکردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و بە ئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت بەگشتی و رایگەیاند: هەموو ئەم پڕۆژانە پشت بەست بە توانای خۆماڵی و راوێژی دەرەکی هەنگاوی باشی بڕیوە ولە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغێکی نوێی بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروبارەکانی فەرمانگەکان رادەگەیەنین.
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرا. 
    لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا. قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.