بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەبەڕێز نیك ورنیر نێردەی ئوسترالیا كرد.
لەدیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردوو ووڵات و چۆنیەتی گەشەكردنی هاوكاری هاوبەش لەچەندین بواردا تاوتووێكران.
لە راگەیندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە :" سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەبەڕێز نیك ۆوڕنێر نێردەی ئوسترالیا كرد ،و ئاماژە بەڕۆڵی و پشتگیری ئوسترالیادا بۆ پشتگیریكردنی عێراق لەجەنگی دژی چەتەكانی داعشی تیرۆرستی، و خواستی عێراقیش دووپاتكردەوە بۆ هاوكاری گەشەسەندوویی زیاتر و ئەنجامدانی گرێبەستی هاوبەشی لەبواری ئابووری و رۆشنبیری و وەبەرهێنان و رووبەرووبوونەوەی ڕكمانیەكانی كەشوهەوا.
هەروەها بە پێی راگەیندراوەكە : نیك ورنیر سڵاوی سەرۆكی حكومەتی ئوسترالیا بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گەیاندن، و خواستی ووڵاتەكەی بۆ دروستكردنی پردی هاوكاری لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاكاندا دەربڕی بەشێوەیەكی بەرژەوەندییەكانی هەردووووڵات پتەوتر بكات لەبواری گەشەسەندن و پێشكەوتندا.