دەستەی دەستپیاكی بەڕێوەبەرێكی ژمیاریاری لە شارەوانییەكی ئەنبار دەستگیر دەكات كە هەڵگری ٢٥ مۆری ساختە بووە

ناوخۆ
  • 23-02-2023, 11:27
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ژمیاریاری شارەوانییەكی پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند، كە مۆری ساختەی پێبوو.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  نێردراوە تێیدا هاتووە، "بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ، لە ئەركێكی خۆیدا لەبارەی وردەكارییەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە بەپێی یاداشتێكی دادوەری ئەنجامدراوە، ڕایگەیاندووە، تیمێكی دەستەی دەستپاكی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە ئەنبار توانی بەڕێوەبەری ژمیاریاری شارەوانییەكی پارێزگای ئەنبار كە هەڵگری زیاتر لە 25 مۆری ساختە بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو مۆرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەناوی فرۆشگا بازرگانییەكانەوە بووە كە بەمەبەستی ڕێكخستنی پێشینەی كڕین و بازرگانی نابناغەیی بەكاردەهێنرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "ڕێكخستنی پسوڵەی كڕین بە ناوی زۆرێك لە دوكان و دەزگا بازرگانییەكانەوە چاودێری كراوە بۆ هەمان مەبەست."