لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاشكرایكرد كە پێشكەوتن هەیە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

سیاسی
  • 23-02-2023, 11:19
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێشكەوتنێكی نزیك و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێری ئاشكرا كرد، هاوكات نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان دووپاتكردەوە.
    ئەحمەد فەواز ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ماوەی ڕابردوو  جوڵەی سیاسی بەخۆیەوە بینی لەسەر ئاستێكی بەرز لەنێو سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی دانیشتنەكانی پێشوو، بە پێی دەستوور .
     ئاماژەی بەوەشكرد، "پێشكەوتنێكی نزیك و لێكتێگەیشتن لە ئاستێكی بەرزدا لە نێوان سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەتدا هەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر .

    ئاماژەی بەوەدا كە "كۆبوونەوەكان لەماوەی ئەم هەفتەیەی ئێستادا بەڕێوەدەچن، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، و بەم شێوەیە بەرەو پەسەندكردنی یاسای بودجە و چوونە بواری جێبەجێكردنی دەڕۆن"، ڕوونیشیكردەوە كە "حكومەتی سەرۆكوەزیرانی محەممەد شیاع سودانی لە بارودۆخێكی هەستیارلە نێوان سەركردەكانی لایەنە سیاسییەكان پێكهات، هەربۆیە ئێمە پابەندین بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی  مەرجەكانی كە  دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگرت".
    جەختیشی كردەوە كە "زۆر هەنگاوی جددی هەیە كە لەماوەی 100 ڕۆژدا نراوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بەڵام هەنگاو هەیە كە پێویستی بە ماوەیەك هەیە"، ئاماژەی بەوەشدا كە " كاری جددی هەیە جگە لە هاوكاری بەردەوامی نێوان سەركردەكانی سیاسی". قەوارەكانیان بۆ تەواوكردنی بەرنامەی حكومەت، و كە ئەم حكومەتە پێچەوانەی حكومەتەكانی پێش خۆیەتی".
    ئاماژەی بەوەدا كە "ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان بە جیا لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەو پێیەی هەر یاسایەك تایبەتمەندییەكی دیاریكراوی هەیە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان پەیوەندی بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەوە هەیە لە پارێزگاكان، لە كاتێكدا یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان پەیوەندی بە یاسادانان و چاودێریكردنی دەسەڵاتەوە هەیە ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تێكەڵكردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبێتە هۆی ئاڵۆزی ، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی پەسەندكردنی سیستەمێكی هەڵبژاردنی سەقامگیر كە دادپەروەری بەدەستبهێنێت و بەمەش دەنگدەری عێراقی هانبدات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان و چاكسازی لە سیستەمی سیاسیدا".