شاخەوان عەبدوڵڵا كارەكانی ٣٠هەمین دانیشتنی نائاسایی دەستەی كارگێڕی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەستپێدەكات

سیاسی
  • 23-02-2023, 11:05
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی ٣٠هەمین دانیشتنی نائاسایی دەستەی كارگێڕی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەستپێكرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، دەوامی سییەمین خولی نائاسایی دەستەی كارگێڕی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی كردەوە".
    عەبدوڵڵا لە میانی وتاری كردنەوەیدا بە ئامادەبووانی وت: بەخێرهاتنتان دەكەین بۆ بەغدا، هیوادارین سەركەوتن بۆ كۆبوونەوەكان بەدەست بهێنین.
    دەستەی كارگێڕی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی، بەرنامەی كاری بۆ خولی ئێستای پەسەند كرد.