فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ده‌كات

سیاسی
  • 22-02-2023, 22:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد. 


     نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌م دانیشتنه‌دا ره‌وشی ئه‌منی له‌عێراق و پلانه‌دانراوه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه‌ جۆرا وجۆره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناو كارنه‌مه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تاوتووێكران. 

    هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و چاره‌سه‌ركردنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردنی له‌ته‌واوكردنی.

    گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی دیالۆگی تایبه‌ت به‌رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتووێكران. 

    دانیشتنه‌كه‌ چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئابووری و باریبژێوی هاووڵاتیان خسته‌ به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌ وگرنگترینیان دابینكردنی ‌كه‌ل وپه‌لی خۆراك له‌بازاره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ڕكمانیه‌كانی رووبه‌روویی ره‌وشی كشتوكاڵی وژینگه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه‌ و پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.