بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە قاچاخكردنی دراوی بیانی لە ئەنبار.
دەزگای هەواڵگری ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیان دوو كەس لەو كەسانە دەستگیر بكەن كە تێوەگلاون لە تاوانی قاچاخچێتی دراو، كە (300) هەزار دۆلاری ئەمریكی و 300 ملیۆن دیناری عێراقییان یەكێكە لە راڵگەكانی پارێزگای ئەنبار”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هات، بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی قاچاخچێتی دراوی بیانی و دەستكاریكەرانی نرخی ئاڵوگۆڕكردن".