بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دانوستانەكانی عێراق و ئێرانی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی پێوانەكردنی وێستگەكانی ئاوڕێژكردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر ڕووبارەكان ڕاگەیاند.
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "عون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ، ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزاری سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی كرد، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ١٣هەمین كۆبوونەوە بەرپرسانی باڵای دەستەی بەڕێوەبەرانی ناوەندی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی ئاوی شارەكان".
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ گەیشتنی لەگەڵ مێهرابیان، بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و ژمارەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی وزەی ئێران، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پرسەكانی پەیوەست بە ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی وزەی ئێران لە بواری بەڕێوەبردنی هاوبەشی سەرچاوە ئاوییەكان، و ئەگەری دامەزراندنی پڕۆژەگەلێك كە خزمەت بە دوو وڵات بكەن لەو بوارەدا، لەوانە وێستگەی پێوانەكردنی ڕژاوەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی پەیوەست بە ڕووبارە هاوبەشەكان، تاوتوێ كران.