وەزیری ناوخۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا گفتوگۆ لەسەر پێشكەشكردنی پاڵپشتی و ڕاهێنان بە پێكهاتەكانی وەزارەت كرد

ئەمنی
  • 22-02-2023, 19:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا گفتوگۆیان كرد لەسەر پشتیوانیكردن و ڕاهێنانی جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەت.
    وەزارەتی ناوخۆ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا كرد".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "شەمەری لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەشی تاوتوێ كردووە، لە پێش هەموویانەوە پاڵپشتی و ڕاهێنانە بۆ جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ".