ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی دابینكردنی دۆلاری پێویست بۆ سودمەندی ڕاستەقینە دابین دەكات

سیاسی
  • 22-02-2023, 19:10
  • +A -A

    بەغدا - INA - نەسار حاج
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت، مەزهەر محەمەد ساڵح، دووپاتی كردەوە كە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار دابینكردنی دراوی پێویست لە بازاڕەكاندا بۆ سودمەندی ڕاستەقینە دابین دەكات، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پەسەندكردنی بازرگانی دروست بەڵگەنامەكان لەلایەن سیستەمی بانكی تایبەتەوە یەكگرتن لە نرخی ئاڵوگۆڕدا بەدەست دەهێنێت و بە شێوەیەكی خێراتر سەرنج دەخەنە سەر نرخی فەرمی.
    ساڵح، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "سیاسەتی دراوی لە ڕێگەی ئامانجە كارگێڕییەكانیەوە كاردەكات بۆ بنیاتنانی میكانیزمی یەكگرتوو لە سەپاندنی سەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا، لە ڕێگەی پاكێجی حەواڵە دەرەكی و لە ڕێگەی كەناڵە بانكییەكانەوە كە پەیڕەوی یاساكانی پابەندبوونی نێودەوڵەتی دەكەن، " ئاماژە بەوە دەكات كە "پلاتفۆرمی فرۆشتنی دۆلار بە كاش كە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە كاردەكات، دابینكردنی گونجاوی دۆلار بە كاش بۆ سودمەندی ڕاستەقینە دابین دەكات لەگەڵ پلەیەكی بەرزی پابەندبوونی نێودەوڵەتی."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئازادكردنی تەواوەتی مامەڵەكانی پەیوەست بە حیسابی بەردەوامی باڵانسی پارە و بەگوێرەی پابەندبوونی نێودەوڵەتی هەبووە، كە پێشتر حەواڵەی دەرەكییان بەهۆی گومرگی بیرۆكراتی بانكی لەرزۆك بووە، لەنێویاندا حەواڵە خزمەتگوزارییەكان، بەتایبەتی كەشتیوانی و بیمە خزمەتگوزارییەكان، قازانجی وەبەرهێنەران، گەڕانەوەی كار، و مافی میرات بۆ عێراقییەكان یان تاراوگەییەكانی دەرەوەی وڵات، كە بە تەواوی ئازاد كران".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی "جگە لە ئازادكردنی بەشێكی حیسابی دارایی لە باڵانسی پارەدا، كە لە پێش هەموویان وەبەرهێنانی خانووبەرەیە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون".