سەرۆكوەزیران وسەرۆكی پێشوو تری ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێی پێشهاتە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانیان كرد

سیاسی
  • 22-02-2023, 19:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشوو و ئەنجوومەنی نوێنەران ، دوا پێشهاتە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانیان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تییدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پێشوو تری ئەنجومەنی نوێنەر كرد".
    لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە كە ، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتە گشتییەكانی ئێستای پرسە سیاسی و كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، تا چەند دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان، و بەشداریكردنی لە بەرزكردنەوەی ئاستی حكومەت سەقامگیری كۆمەڵگا و بەهێزكردنی ئابووری”.