شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا قەدەغە دەكرێت

ناوخۆ
  • 22-02-2023, 19:08
  • +A -A

    هەولێر -INA
    وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی قەرەباڵغی شەقامەكان و برەودان بە جوانی سیمای شارستانی قەڵای هەولێر، بڕیاردرا جارێكی دیكە شەقام و بازاڕەكانی دەوروبەری قەڵا رێكبخرێتەوە. 
    وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە :" ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاردرا هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا بكرێنە شەقامی پیادە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا قەدەغە دەكرێت ".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە:" دوكانەكانی موڵكی شارەوانی جارێكی تر ڕێكدەخرێنەوە كە سیمایەكی شارستانی بدات و بایەخێكی زۆرتر بە لایەنی ژینگەپارێزی و پاكوخاوێنی دەدرێت، هەروەها رەچاوی باری تەندروستیی هەموو تەمەن و توێژە جیاوازەكان دەكرێت ". 
    لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە:" بڕیاردرا لە ماوەی هەفتەیەكدا هەموو تێبینییەكان ئامادە بكرێت و هەموو لایەنەكانی پەیوەست بەم رێكخستنەوەیە واژووی لەسەر بكەن و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ".