بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بەدواداچوونی شەخسی خۆی بۆ دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگای دیالە پشتڕاستكردەوە و گرنگییەكی زۆری پێدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "سودانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پارتی پڕۆژەی نیشتیمانی عێراق، جەمال عەبدولوەهاب زاڕی و ڕەعد حەمید دەهلەكی ئەندامی پەرلەمان بۆ پارێزگاری دیالە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی نیشتمانی كرد لەسەر ئاستی سیاسی و خزمەتگوزاری گشتی، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ كرایەوە، هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان".
بەگوێرەی رایگەیندراوەكە، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە "بەدواداچوونی شەخسی خۆی بۆ مەلەفی ئەمنی پارێزگاری دیالە، گرنگیدانی زۆری بە چەسپاندنی سەقامگیری تێدا، بڕینی تیرۆر و ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ هێرشكردنە سەر هاووڵاتیان و سەروەت و سامانیان".