لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی: بودجەی وەزارەتی تەندروستی زیاتر دەبێت لەچاو ساڵانی ڕابردوو

ناوخۆ
  • 22-02-2023, 17:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان داوای چارەسەركردنی پرسی دواكەوتووی نەخۆشخانەكانی سەرجەم پارێزگاكان كرد.
    ئەندامی لیژنەكە زەینەب خەزرەجی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "داوام كرد، لە میانی میوانداریكردنی بەڕێوەبەرانی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاكان، پترۆدۆلار لە پارێزگاكان بۆ بنكە تەندروستییەكان و نەخۆشخانەكان بۆ كڕین و پاراستنی ئامێرە پزیشكییەكان و چارەسەرەكان، بەهۆی بێتوانایی وەزارەتی تەندروستی لە دابینكردنی."
    خەزرەجی ئاماژەی بەوەشكرد، "بودجەی وەزارەتی تەندروستی زیاتر دەبێت لەچاو ساڵانی ڕابردوو، تیشك دەخاتە سەر كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی، هەروەها تەرخانكردنی پترۆ دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاكان".
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "لیژنەكە سەرنجی لەسەر ئەو ڕاستییە بووە كە بەشێك لەو پارەیەی بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانكراوە، تایبەت دەبێت بە دابینكردنی چارەسەری تەندروستی بۆ وەزارەت بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشانی شۆردنی خوێن و نەخۆشییە درێژخایەنەكان".