بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە هەڵگرتنی زاڵگەكانی ناوخۆی بەغدای كرد.
وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، وەزیری ناوخۆ، عەبد ئەلئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە بریتی بوون لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندەكانی پۆلیسی رەسافە و كەرخ و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری و بەڕێوەبەری كاروباری زاڵگەو ڕێگاوبانەكانی دەرەوە سەبارەت بە كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان و هەڵگرتنی زاڵگەكانی ناوەوەی پایتەخت.
وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەشكردەوە، "پێویستی كاركردن بەپێی ئەو پلانانەی داڕێژراون لە بەهێزكردنی هەوڵە هەواڵگرییە وردەكان، و بەرزكردنەوەی تواناكان هاوتەریب لەگەڵ قۆناغی داهاتوو، هاوكات دڵنیابوون لە ئاسایش و سەقامگیریی بەغدای پایتەخت".