بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (١٦٥٠) ئاوارەی بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە نەینەوا ڕاگەیاند.
جەبرۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "هەزار و 650 ئاوارە لە كەمپی پێنجەمی جەدعە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەكانی (موسڵ، حەزەڕ، گەیارە، بەعاج ، تەلەعفەر و حەمام عەلیل) لە پارێزگای نەینەوا."
ئاماژەی بەوەشكرد، "گەڕانەوەكە وەك درێژەپێدەری بەرنامەی سەقامگیری بۆ خێزانە گەڕاوەكان بووە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و حكومەتی خۆجێی نەینەوا دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی بۆ دەستەبەركردنی گەڕانەوەیان".