سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت: بەسرە بەم نزیكانە میوانداری كۆنفرانسی كەشوهەوای عێراق دەكات

سیاسی
  • 22-02-2023, 16:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوار شەممە، رایگەیاند: كە بەسرە بەم نزیكانە میوانداری كۆنفرانسی كەش و هەوای عێراق دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشوازی لەنوێنەری ژمارەیەك لەرێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی عێراقی كرد كەسیفەتی راوێژكاری هەیە لەئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی نەتەوەیەكگرتووە.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەدیدارێكدا كەراوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافی مرۆڤ ئامادەبوو، سودانی هەوڵی ئەم رێكخراوانە بۆ بەرجەستەكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ بەپێی خاڵ و بەندەكانی دەستوور بەرزنرخاند و جەختیشی لەگرنگی گەرەنتیكردنی هەموو مافە مەدەنیەكان بۆ هاووڵاتیان كردەوە. 
     سودانی دووپاتیكردەوە: كەبەرنامەی وەزاری حكومەت هۆكارە بۆ پاراستنی ئازادیە گشتی وتایبەتەكان و ئازادی پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عیراقی، و ئاماژە بەپشتگیریكردنی حكومەتیش دا بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان بگێرن لەبەدەستخستنی ئامانجی بەرنامەی حكومەت و بەسەر ئەو تەحەدا مەیدانیانەش سەركەون كەرووبەروویی كارەكانیان دەبنەوە. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران گوێ لەپێشنیارەكانی سەرۆكی رێكخراوەكانی گرت سەبارەت بەمافی مرۆڤ، و ئاماژە بەگرنگی پێدانی زانیاریەكان دا بەحكومەت لەلایەن ئەم رێكخراوانەوە و وتی: كاركردن بەردەوامە بۆ رەفتاركردن لەگەڵ هەر حاڵەتێك ئەگەر زانیاری لەسەر هەبێت، و هەر رەفتارێكیش ببێتە هۆی پێشیڵكردنی ئازادیەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە رەتدەكەینەوە و ئێمە رژدین لەسەر لێپرسین لەكەمتەرخەمەكانی ئەم بوارە. 
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گرنگیدانی حكومەت بەراپۆرت و دیراسەكانی ئەم رێكخراوانە خستەروو و داوایی كرد راپۆرتی وەرزی سەبارەت بەهەموو پرسەكان بۆ راوێژكاری مافی مرۆڤ بەرز بكەنەوە لەگەڵ بەڵگەنامەكانی پێویست سەبارەت بەگەندەڵی بۆ ئەنجامدانی رێكاری پێویست دەرحەقیان. 
     هاوكات سودانی وەزارەتەكانی راسپارد بۆ ئەوەی هاوكاری لەگەڵ ئەو رێكخراوانە بكەن كەسیفەتی راوێژكاریان هەیە، و داوای لەرێكخراوەكانیش كرد بەشداری لەكۆنگرەی عێراق بۆ كەشوهەوا بكەن كە شاری بەسرە لەماوەیەكی نزیكدا میوانداری دەكات.