سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی ڕەسمی بۆ سەردانی ئێران وەردەگرێت

سیاسی
  • 22-02-2023, 16:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، بانگهێشتنامەیەكی ڕەسمی بۆ سەردانی ئێران وەرگرت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: 
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری، و ئاماژەی بەوەشدا: كە سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی ڕەسمی لەئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پێگەیشت بۆ سەردانیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران و هاوكات بەڵێنیدا لەنوێترین دەرفەتدا وەڵامی داوەتنامەكە بداتەوە.
    هاوكات سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە: كە عێراق و ئێران وڵاتانی دراوسێن و پەیوەندی مێژوویی و پەیوەندی هاوبەشیان هەیە كە دەتوانن بەشداری بكەن لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، و هاندانی پشتبەستن بە دیالۆگ و ئارامی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە كێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە پتەوكردنی ئاسایش پێویستی بە هاوكاری هەموو وڵاتانی ناوچەكە هەیە.
    هاوكات سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژكردن لەسەر مەسەلە بەرژەوەندیە هاوبەشەكان كردەوە بەشێوەیەك كەخزمەت بەبەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و ئێران و گەلانی تری ناوچەكە بكات، و ئاماژەی بە گرنگی گەیاندن و ئاڵوگۆڕی بیروڕاو كرد لەنێوان بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای تیرۆرو توندڕەوی.
    سەرۆك كۆمار ستایشی هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی و وەستانی لەگەڵ گەلانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتە دیكتاتۆرییەكانی ڕژێمی پێشوو و پشتیوانیكردنی لە كورد دوای ئەوەی كەوتونە بەر كۆمەڵكوژی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەوەی بەدوای خۆیدا هات لە شەڕی سەر ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش.
    لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران تەئكیدی لە پێگەی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پشتیوانی هەوڵەكانی عێراق بەمەبەستی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی و خواستی بۆ پتەوكردنی هاوبەشییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی بۆندەكانی پەیوەندییە مێژووییەكەی نێوان هەردوو گەلی دراوسێ بەجۆرێك خزمەتی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش بكات.
    وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە یەكێك لە نیگەرانییەكانی وڵاتەكەی ڕووبەڕووبونەوەی گەردەلولی لمە و پێشبینی دەكرێت ئێران لە هاوینی داهاتوودا كۆنفرانسێكی وەزاری ببەستێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی ڕوبەڕوبونەوەی گەردەلول.