بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لەكەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری لە بەشی (هەواڵگری و ئاسایش) لە فیرقەی یازدە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەتالیۆنی ئیستتڵاعاتی فیرقە خۆی و مەفرەزەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری داقووق و هێزێكی فەوجی كۆماندۆی فەرماندەیی بارەگای پێشەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك، دوو بۆسە دانران و لەئەنجامدا دوو تیرۆریست دەستگیركران كە داواكراون بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر لە لایەن دادگاكانی كەركوك و داقووقەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تیرۆریستەكان ڕادەستی لایەنی داوكار كراون.