بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، كەمبوونەوەی تاوانی بازرگانی بەمرۆڤی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرۆكایەتی دانیشتنی 33یەمینی لیژنەی ناوەندی بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی یاسای دژە بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە 28ی ساڵی 2012 ، سەنتەری ئامادەكاری و ڕابەرانی مافپەروەری ، بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە كەپێكدێت لەڕاوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەت و دەستەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەروەها ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەران.
شەمری جەختی لەسەر گرنگی كاری نائاسایی كردەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو دۆسێیانەی كە نامۆن بە كۆمەڵگاكانمان بە هاوكاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، و ئاماژەی بەوەشدا: كەمبوونەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ هەیە و هەماهەنگی لەگەڵ دادوەری هەیە بۆ توندكردنی سزا توندەكان بەرامبەر تاوانباران.
هروەها ستایشی هەوڵە مەزنەكانی دەسەڵاتی دادوەریی كرد لەم بوارەداو جەختیشی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و باقی دامودەزگاكان و فەرمانگەكانی دەوڵەت، بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ئەو حاڵەتانە كردەوە.
دانیشتنەكەش چەند پێشنیارێكی ئامادەبووانی بەخۆوە بینی، كە جەختیان لەسەر گرنگی كار و ئامادەكاریی گونجاو كردەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم دیاردەیە و دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ لابردنی هەر كەسێك كە هەوڵدەدات دەستكاری ئاسایش بكات.