بەغداد - INA
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەسەندكردنی یاساكانی بەردەست كۆبوونەوە.
عەتوانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان كۆبووەوە وەك یەكەم كۆبوونەوەی دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لیژنەكانی پەرلەمان.
وتیشی: كۆبوونەوەكە ئامانجی كاراكردنی كاری لیژنەكانی پەرلەمان و ئامادەكارییە بۆ دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پێشكەشكردنی یاسای گرنگەكان.