بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی چوارشەممە، ناسنامەی ئەو چەتانەی داعشی ئاشكرا كرد كە لە ئۆپەراسیۆنی تارمییە كوژران.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری، لە قەزای تارمیە ئەندامانی چەتەكانی داعشی تیرۆریست كوژران و پیلانی تاوانكاریان پوچەڵكرایەوە، كە ئەمانەن تیرۆریست حازم عەدنان بە نازناوی (بەرا ڕەفیعی) كە پۆستی بەناو ئاسایشی گشتی لە ناوچەی باكوری بەغدا هەبوە، و تیرۆریست ئیبراهیم ئەحمەد، كە نازناوی (ئەبو موسعەبی حەسوە)یە و پۆستی فەرماندەی بەناو بەرپرسی مەفرەزەی موسەننا لە ناوچەی باكوری بەغدای بەدەستەوە بووە.
بەپێی بەیاننامەكە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەئكیدیكردەوە: كە بە دەستێكی پۆڵاین و قەڵغان لە دژی هەر هەوڵێكی گروپە تیرۆریستییەكان دەوەستنەوە.