كەشوهەوای عێراق .. باران و زیادبوونی خۆڵبارین لەڕۆژانی داهاتوودا

ناوخۆ
  • 22-02-2023, 12:23
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی باران و زیادبوونی خۆڵبارین دەكات.
    بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنجشەممە، لە ناوچەی ناوەراست ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەبەدەری هەور دەبێت، هەروەها  كەش و هەوای ناوچەی باشوور تا رادەیەك هەور دەبێت لەگەڵ هەلی بارانی پەرشوبڵاو و پلەی گەرمی نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كەشوهەوای هەینی لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێك لە هەموو ناوچەكانی وڵات ئاسایی دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا نییە و لە ناوچەی باكووری وڵاتیش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای شەممە بەشێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوری بە بوونی چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت، بایەكان لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات لە باكوورەوە، بە خێرایی (10-20) كم / كاتژمێر و لە بەشە ڕۆژئاواییەكان، لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە، بە خێرایی (10-20) كم / كاتژمێر، چالاكە لە ماوەی ڕۆژدا بۆ (20-30) كم / كاتژمێر، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز، پلەكانی گەرما لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرزدەبنەوە، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات نزیكدەبنەوە لە ڕۆژی ڕابردوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كە كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت و هەندێك جار بەشێكیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا هەور دەبێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێتەوە، بۆ پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبن لە ناوچەی ناوەند و لە ناوچەی باكوور ناگۆڕێن و كەمێك لە ناوچەی باشوری وڵات بەرزدەبنەوە.