مەندەلاوی جەخت لە گرنگی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكاتەوە كە لەلایەن بەغدادەوە میوانداری دەكرێت

سیاسی
  • 22-02-2023, 10:46
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە گرنگی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سوودوەرگرتن لەئامادەبونی سەرجەمی پەرلەمانتارانی بەشداربوو بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەكەیان كردەوە، كە بەغداد میوانداری دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی پێشوازیكرد لە سەرۆكی پەرلەمانی میسر حەنفی جیبالی و شاندی پەرلەمانی یاوەری، كەبەشداری كارەكانی سی و چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكەن كە لە (23-26) ی ئەم مانگە لە بەغدای پایتەخت میوانداری دەكرێت.
    مەندەلاوی جەختی لە گرنگی سەركەوتنی كۆنفرانسەكە و سوودوەرگرتن لەئامادەبونی سەرجەمی پەرلەمانتارانی بەشداربوو بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەكەیان كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: قووڵی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ئەو هاوبەشە شارستانی و كەلتووری و ئایینیانەی كە یەكدەگرنەوە پێویستیی وەبەرهێنانیان هەیە بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی پەرلەمان و هاوئاهەنگكردنی هەڵوێستەكان لە كۆڕە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان و خواستەكانی بۆ مانەوەی خۆشی لە وڵاتەكەیان لە عێراق.