به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی سەرۆکایەتی دانیشتنی هەشتەمی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کرد وتێدا دواپێشهاتەکانی رەوشی گشتی ووڵات وژمارەیەک لەو پرسە سەرەکیانەی ناو پێداویستیەکانی بەرنامەی حکومەت و بابەتەکانی ناو کارنامەی دانیشتنەکە تاوتووێکران و چەندین وبڕیار وراسپاردەش دەرکران.
ئەنجوومەنی وەزیران لەم دانیشتنەدا بابەتی هەڵسەنگاندنی کاری وەزیر و بریکار و بەرێوبەرە گشتیەکان گفتوگۆی لەسەرکرد. بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە کەهەڵسەنگاندن لەسەر بنەمایی ڕێژەی ئەنجامی ڕێکارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دەبێت ولەبەر ڕۆشنایی ئەمە، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی دا:
1ـ جەخت لەهەموو وەزارەتەکانی کردەوە کەپێگیربن بەکاتی دیاریکراو لەکاتی ناردنی داتا‌کان.
2ـ پێگیرکردنی وەزارەتەکان ( نەوت، بازرگانی، پەروەردە، داد، کشتوکاڵ، پەیوەندی وگەیاندن، وڕۆشنبیری) بەکاتە دیاریکراوەکانی لەبڕگەی ژمارە(3) سەبارەت بەناردنی داتا‌کان لەسەر رەوشی هەفتانە لەهەموو ڕۆژێکی چوارشەممەدا.
3ـ ناردنی نووسراوە فەرمیەکانی تایبەت بەداتاکان بەواژۆیی بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان وبەدواداچوون لەوەزارەت لەو کاتەی بەهەر هۆکارێک بەواژۆیی وەزیر یان بریکاری نەنێدران.
4ـ نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی وەرزی ڕێژەی جێبەجێکراو لەناوەرۆکی یاداشتی ڕێکەوتنی سیاسی بەتیمەکە دەدات.
5ـ فەرمانگەی یاسایی لەسکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەشێوەیەکی وەرزی رێژەی بەدەستهاتوو لەتەشریعاتی پێویست کەبەرنامەی ویزاری وبەرنامەی حکومەت لەخۆی گرتووە بەتیمەکە دەدات.
6ـ وەزارەتی پلاندانان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی (8 ) لەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (340ی ساڵی 2022) دەکات.
7ـ هەموو وەزارەتەکان دەست بەجێبەجێکردنی ئەو بڕگانە دەکەن کەپێویستیان بەپاڵپشتی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە( 340ی ساڵی 2022) نییە وسازکردنی کۆبوونەوەکانی وەرزی لەگەڵ تیمی ویزاری لاوەکی بەمەبەستی گەرەنتیکردنی بەدەستهێنانی پێویست.
8ـ هەموو وەزارەتەکان دەبێ پێگیربن بەکاتە دیاریکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەدەستخستنی ئامانجی بەرنامەی حکومەتی تایبەت بەوەزارەتەکان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی بەدواداچوونی تایبەت بەتیمی سەرەکی.
9ـ بۆ هەڵسەنگاندنی بەڕێزان وەزیر وبریکار وبەرێوبەرە گشتیەکان، ڕێژەی بەدەستهێنان بەشێوەیەکی سەرەکی وەردەگیرێت بەڕێگای لیژنە تایبەتەکان کەبۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراون.
بەردەومبوون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کەلەمانگی تەشرینی دووەمی ساڵی رابڕدوو دەرکراون، سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ماوەی حکومەتی کاربەرێکەر، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر ئەمانەی خوارەوە:
1ـ پەسەندکردنی راسپاردەکانی لیژنەی تایبەت بە( چاوخشاندنەوە بەهەموو بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کەلەکاتی کاربەرێکەر وەرگیراون لەڕۆژی 8تەشرینی یەکەم 2021 تا ڕۆژی 27ی تەشرینی یەکەم 2022. لەگەڵ پەسەندکردنی بڕگەکان (14,1,1) بەبێ پێویستی بەدووبارە دەرخستن وبڵاوکردنەوەیان.
2ـ فەرمانگەی یاسایی لەسکرتاریەتی گشتی لەئەنجوومەنی وەزیران، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران ولیژنە ولایەنە پەیوەندیدارەکان، راسپاردەکانی ژێر لێکۆڵینەوە جێبەجێ دەکات وپێگیر دەبن بەبڕگەی (2) لەبڕیاری ژمارە ( 338ی ساڵی 2022).
سەبارەت بەبابەتی تایبەت بەوەزارەتی دەرەوە، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر راسپاردەکردنی وەزارەتی دەرەوە وپێدانی دەسەڵاتی ئەنجامدانی گرێبەست بۆ بەکرێگرتنی بینایەک بۆ کاری نوسینگەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبەغدای پایتەخت، کەلیژنەی پێکهێنراو بەبڕی (110,000) دۆلار دیاریکردووە، لەگەڵ دانانی زیادەیەک بۆ هەر حاڵەتێک لەبەرزبوونەوەی کرێیەکان لەووڵات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەنی دا لەسەر:
1ـ هەموارکردنەوەی بڕگەی (2)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (235ی ساڵی 2020) سەبارەت بەبینا پاشکۆیە سەربازیە عێراقیەکان.
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (63ی ساڵی 2020) وبڕگه‌ی (2) له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (23055)ی ساڵی 2023 بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه لێ بێت:
1ـ ده‌رمان و كه‌ل وپه‌لی پزیشكی به‌ده‌ر ده‌كرێت له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (63ی ساڵی 2020) سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی (215)ی یاسایی گۆمركه‌كانی (23ی ساڵی 1984)ی هه‌مواركراوه‌كانی له‌كاتی پێشكێش نه‌كردنی لیستی سه‌ره‌كی به‌پێی مه‌رجه‌كانی مادده (27)ی یاسایی ناوبراو، یان پێشكێش كردنی به‌ڵگه‌نامه یان پسوله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ئه‌وه‌ی ناو تێكسته‌كانی مادده‌ی ناوبراو سێییه‌م دا هاتووه و بڕی سه‌رپێچیش ( 750000 ) دینار، ته‌نها هه‌فت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت. له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه له‌وانه بروانامه‌ی دروستكردن و پسوله نا په‌سه‌ندكراوه‌كان، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌یاری و كۆپیكردن، چونكه كاریگه‌ریه راسته‌وخۆیه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان.
2ـ به‌ده‌ركردنی ده‌رمان وكه‌ل وپه‌لی پزیشكی له‌بڕگه‌ی (2) له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (23055 ساڵی 2023) سه‌باره‌ت به‌پێشكێش كردنی ته‌ئمینات به‌بڕی (500,000) دينار، ته‌نها پێنچ سه‌د هه‌زار دینار، له‌هه‌مبه‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یان بروانامه وپسوله‌یه‌كی بازرگانی.
3ـ تاپۆ و به‌ڵگه و بروانامه په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌لایه‌نی ته‌ندروستی داوابكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی رێكاری پشكنین له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه په‌سه‌ندكراوه‌كان.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی پێكهێنراو له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌دیراسه‌كردنی كێشه‌ی زیادبوونی كرێكاری بیانی له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی رای فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر راسپارده‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌رێكاره‌كانی په‌سه‌ندكردنی یاسایی هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ده‌سته‌ی سكاڵاكانی موڵكه‌كانی ژماره (13)ی ساڵی 2010 كه‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی به‌پێی بڕیاری (16)ی ساڵی 2014 له‌سه‌ردابوو وه‌كو دووپاتكردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (401ی ساڵی 2015).
چواره‌م/ پێدانی ئۆتۆمۆبێلی فریاكه‌وتن له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌ران به‌بڕه پاره‌ی دانراو له‌نووسراوی وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌ران له21ی شوباتی 2023.