بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی گواستنەوە دەرکردووە.
بەیاننامەی دەسپاکی کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە ناردووە ڕایگەیاند کە دادوەری لێکۆڵینەوەلە دادگای ڕەسافە فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەستەکان ومۆڵەتەکانی پێشووی وەزارەتی گواستنەوە، دەربارەی بابەتی سکاڵایەک کە پێشکەشکراوە و ئاماژەکراوەبەوەی کە تاوانبارەکە پاشکۆیەکی بۆ گرێبەستەکە ڕێکخستووەو کۆبوونەوەکانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی
تۆمارنەکردووە .
وتیشی کە فەرمانی بانگهێشتکردنەکە بەپێی بڕیارەکانی مادەی 340 ی یاسای سزادانی عێڕاقی دەرکراوە.