بەغداد/ INA وسام مەلا
لێژنەی تەندروستی پەرلەمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە میواندارێتی سەرجەم بەڕێوەبەرانی تەندروستی عێڕاق دەکات .
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە لێژنەی تەندروستی پەرلەمان بڕیاری داوە کە میواندارێتی سەرجەم بەڕێوەبەرانی تەندروستی عێڕاق بکات ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقعی تەندروستی لەسەرانسەری عێڕاقدا.