بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زیاترلە دووملیاردیناری گەڕاندووەتەوەکە لە یاسای ئاسایشی خۆراک لە شارەوانیەکانی پارێزگای ئەنبار دزراون.
بەیاننامەی دەستپاکی کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی تیمی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لەئەنبار پاش بەدەستهێنانی زانیاری پشکنین وبەدوداچونی کرد بۆ بانکە تایبەتەکان و شارەوانیەکانی پارێزگای ئەنبار ، دەرەنجام گەیشتنە ئەوەی کە دزیاریەکی زۆرلە بڕی پارەی خاوەن گرێبەستەکانی بڕیاری 315 کراوە.
وتیشی کە تیمەکە سەرکەوتووبووەلە گێڕانەوەی بڕی 2٫284٫000٫000 ملیاردینار کەلە شارەوانی ڕوتبە دزراون.
هەروەها تیمەکە بەڕێوەبەری ژمێریاری ئەنبارو سێ کارمەندی دەسگیرکردلەشارەوانی ڕوتبە،
ولەماڵی تاوانبارێکیشیان دەستیگرت بەسەریەک ملیاردینار ئەویش بەپێی یاداشتنامەیەکی دادوەری ، پاشانیش پەڕاوی یاسایی بۆ تاوانبارەکان کرایەوە کە بەپێی مادەی 316 لەیاسای سزادانی عێڕاقی.