بەغداد/ INA
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی 6 بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕووندەکاتەوە لەوانە بەخشینی زەوی کشتوکاڵی بە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی.
وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی حیدر مجید بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئاسایی حەوتەمی خۆیدا بڕیاری پێدانی زەوی داوە لە بەندی 1 ی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران (23050) ساڵی(2023) کە پێویستە پارچەی زەوی 200م بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی بدرێت لە بەغدادی پایتەخت وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 .
هەروەها مجید وتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەم فەرمانانەشی دەرکردووە:
1- نوسینی ڕاپۆرتێکی مانگانە دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەڵسەنگاندنی وەزیرەکان بەگوێرەی ڕادەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
2- جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی سەکۆکانی فڕۆشتنی ئەلکترۆنی (پۆس) .
3- جەختکردنەوەلەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی کۆمەڵگاکانی ئێزدی لەشەنگال.
4- کۆڵینەوەلە کەمتەرخەمەکان دەربارەی بجێنەهێنانی بڕیارەکانی ناجێگیری بەهای دۆلار.
5- جەختکردنەوەلە وەزارەتەکان کەڕێکاری ڕاستەقینە وەرگرن بۆ لابردنی ڕۆتین وئاسانکردنی ڕۆتین و ڕێکارەکان هەمبەر هاووڵاتیان وکەرتی گشتی.