بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی دابینكردنی ئاسانكاری بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمان ڕاگەیاند، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەمە لەگەڵ بەدواداچوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی هات.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تیمی حكومەت بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان و دیوانی سەرۆكایەتی حكومەت و كادری پێشكەوتوو لە وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەیەكیان بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمان ئەنجامدا، پێداویستی پزیشكی و ئامێری پزیشكی بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی، ئاماژەشی بەوەدا : ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی سەرجەم ئاسانكارییە بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمان و پێداویستی یان ئامێرە نیشتمانییەكان و ناوچەپێكردنی پیشەسازیی دەرمانسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئاسانكاریانە پەیوەندیدارن بە سەرەتای مۆڵەتی كردنەوەی كارگەكان دەستپێدەكات، پێدانی مۆڵەتی كۆتایی و ئاسانكاری گومرگی لەڕێگەی چوونە ژوورەوەی كەرەستەی خاو و گرێبەستكردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەڕووی نرخ و لەڕووی كڕینی بەرهەمی نیشتمانییەوە، جگە لەوەش هەر داواكارییەك یان پێشنیارێك كە پێشكەش بكرێت بۆ پەرەپێدانی ئەم پیشەسازییە لەلایەن حكومەتەوە لەبەرچاو دەگیرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە : ئەم دۆسیە لە نزیكەوە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، و لە ئەولەویەتەكانی حكومەت و بەرنامەی حكومەتدایە، ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی ئێستا پیشەسازی دەرمانسازی بەخۆجێیی دەكات و دروستكردنی پێداویستی و ئامێرە پزیشكییەكان لە عێراق.